AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢٧ ١٦:٥٢

مایک پەمپەئۆ:

دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا هەموو هەوڵێکی دا بشێوی لە ئێران درێژەی هەبێت

دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا هەموو هەوڵێکی دا بشێوی لە ئێران درێژەی هەبێت

وەزیری دەرەوەی پێشووی دەوڵەتی ئەمریکا جارێکی تر پشتیوانی وڵاتەکەی لە بشێوی و نائارامی لە ئێران دووپات کردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە درێژەی پشتیوانییەکانی واشنتۆن لە ئاژاوە و بشێوی لە ئێران ، پاگەندەی کرد کە هیچ هیوایەک بە هاوکاری لە گعڵ حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە.

پەمپەئۆ پاگەندەی کرد کە هیچ هۆکارێک نییە کە ئەمریکا بەردەوام بێت لە هاوکاری یان دانوستان لە گەڵ ئێران.

وتیشی: دەوڵەتی پێشووی ئەمریکاش هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پشتیوانی لە بشێوییەکان و درێژەدان بە ئاژاوە بەکارهێناوە.

ئەوەشی دووپات کردەوە کە دەوڵەتی بایدن و جیهان دەبێ بەردەوام بن لە ئیدانە کردنی تاران.

News ID 44460

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha